بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، حەمید شەتەری سەرۆکی دەزگای ئیتلاعاتی عێراق جەختی کرد کە 9 هەزار داعشی لە زیندانەکانی حەسەکەدان.
ناوبراو زیادی کرد: شانە نوسوتووەکانی داعش لە بیابانەکانی حومس و شام چالاکیان هەیە. گۆڕانکارییەکانی سووریا بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەسەر عێراق کاریگەری دەکات و بەغدا پەیامی ڕاستەوخۆی سەبارەت بە هەڕەشە ئەمنییەکان بۆ دیمەشق ناردووە.
شەتەری وتیشی: هەندێک نیگەرانییەکان سەبارەت بە چالاکی تیرۆرئستەکان لە ناوچەکە لە سێبەری گۆڕانکارییەکانی سووریایە. عێراق لە ماوەی ڕابردوودا لە ڕێگای بوونی ئەندامانی خۆکوژ و هاوردە کردنی مادەی هۆشبەر لە سنوورەکانەوە خەساری زۆری بەرکەوتووە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: عێڕاق گرینگی زۆر دەداتە بەرەنگار بوونەوەی داعشییەکان. هێشتا 30 هەزار کەس لە کەمپەکانی سووریا لە 60 وڵاتەوە ژیان دەکەن. ئێمە دەمانەوێت بزانین بەرپرسانی نوێی سووریا چۆن لەگەڵ ئەو بابەتە مامەڵە دەکەن.

سەرۆکی دەزگای ئیتلاعاتی عێڕاق نیسبەت بە بوون و چالاکی داعشییەکان لە سووریا هۆشداریی دا.
News ID 54101
Your Comment